وەرزش

مارسیلۆ توشی پێكان بوو

ئاژانسی نها...

مارسیلۆ توشی پێکان بوەو هازارد و گاریس بەیلیش دەگەرێنەوە بۆ پێکهاتەى سەرەکی.

تیمی پزیشکی یانەى ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد، لەدواین راهێنانی یانەکەدا مارسیلۆ توشی پێکان بوەو لە یارییەکەى پاریس سانجێرمان دوردەکەوێتەوە.

تیمی پزیشکی ریاڵ مەدرید تا ئێستا کاتی دورکەوتنەوەى مارسیلۆی ئاشکرانەکردوە بەڵام ئاماژە بە سوکی پێکانەکەى دەکرێت.

بەمەش مارسیلۆ چوە ریزی هەریەک لە یاریزانان مۆدریچ و ڤالڤێردی و ئاسینسیۆ کە پێشتر بەهۆی پێکانەوە دورکەوتبوونەوە.

لەلایەکی ترەوە زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەنیازە لەم یارییەدا لە هێلی پێشەوە پشت بە گاریس بەیل و بنزیمەو هازارد ببەستێت.

رۆژنامەى مارکا باسی لەوە کردوە لەدواین راهێنانی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى پاریس ئەو سێ هێرشبەرە پێکەوە بینراون.
2019-09-16
زیاتر...