هەواڵ

مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ دادپه‌روه‌ری له‌ خه‌رجكردنی داهات بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت

ئاژانسی نھا. 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبووەنەوەی لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، پێویستە حکومەت کار لە سەر ئەوە بکات  هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان  بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەبێ دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت و کارو ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. 

لە کۆتایی کۆبوونوەکدا سەرۆکی حکومەت جەختی لە سەر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان کردەوە پێش هاتنی وەرزی زستان .
2019-09-16
زیاتر...