هەواڵ

کەرکوک.. لە دوو رۆژدا ٨٠٠ دۆنم زەوی لە هاوڵاتیانی کورد وەرگیراوەتەوە و دراوە بە عەرەبەکان

ئاژانسی نها...

لە ماوەی دوو رۆژدا لە سنوری کەرکوک ٨٠٠ دۆنم زەوی لە هاوڵاتیانی کورد وەرگیراوەتەوە و دراوە بە عەرەبەکان.

لەسەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کاتژمێر ١٠ی بەیانی دوێنێ یەکشەممە هێزێکی مەغاوری فیرقەی ١٤ بە فەرمانی عەمەلیاتی کەرکوک و لەگەڵ کۆمەڵی عەرەبی هاوردە لە سنوری ناحیەی سەرکران لە گوندی لیهیبان بڕی ٣٠٠ دۆنم زەوی لە هاوڵاتیانی کورد وەرگیرایەوە و درا بە عەرەبەکان.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، هەر ئەمڕۆش کاتژمێر ١١ی بەیانی لە گوندێکی بەلکانەی سنوری کەرکوک ٥٠٠ دۆنم زوی لە کوردەکان وەرگیراوەتەوە و دراوە بە عەرەبە هاوردەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو زەویانەی کە لە کوردەکان وەردەگیرێنەوە و دجەدرێن بە عەرەبەکان لە بنەڕەتدا هی کوردەکان و لەسەر ئەوان تاپۆکراوە.

2019-09-16
زیاتر...