هەواڵ

گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دوو ئامێری پێشکەوتویی نمایشکرد

ئاژانسی نها..

ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سلێمانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان شاشەی لێزەری 100 ئینجی و بۆردێكی سمارتی هایسێنسی خستەڕوو.

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان كە تاكە بریكاری ئامێرە كارەباییەكانی "هایسێنسە" لە شاری سلێمانی ، دوو ئامێری نوێیان نمایش كرد.

ئامێرێكیان شاشەی لێزەری 100 ئینجە و لەكاتی سەیركردنیدا بینایی چاو ماندوو ناكات و دیمەنەكانی بە كوالێتیەكی بەرز دەبینرێت، هەروەها ئامێرەكەی دیكەیان بۆردێكی سمارتە كە دەتوانێت لە كۆڕ و كۆبونەوەكان و ناوەندەكانی خوێندن سودی لێببینرێت و زانیارییەكانی تێدا كۆبكرێتەوە.
2019-09-16
زیاتر...