هەواڵ

سەرحەد قادر: شانازی دەکەم کە تەنها کەسم لەسەر ریفراندۆم فەرمانی دەستگیرکردنم هەیە

ئاژانسی نها...

عەمید سەرحەد قادر رایگەیاد، لە رۆژی ریفراندۆمدا هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان بە یەک دەنگ بڕیاریاندا ریفراندۆم ئەنجام بدەن کە بە حەقی میللەتی کوردیان دەزانی، بەڵام لەو هەموو کەسە تەنها من فەرمانی دەستگیرکردنم هەیە.

عەمید سەرحەد قادر لە وتاریکدا بە ناونیشانی "ساڵیادی ڕیفراندۆم" لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، لەساڵیادی ڕیفراندۆمدا کەهەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت کە بەحەقی میللەتی کوردیان دەزانی رۆژی دەنگدانی ڕیفراندۆمەکەش هەموو سەرکردەکان بەخۆیان و منداڵیانەوە بینیمان دەنگیاندا، تاڕادەیەکیش منافەسە بوو بزانن کێ زوو دەنگ بدات و لەڕاگەیاندنەکانیشەوە دەربکەون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، من ئێستا فەخروشانازی دەکەم کە تەنها کەسم لەئاستی کوردستان و عێراق لەسەر ڕیفراندۆم فەرمانی دەسگیرکردنم هەیە و ئەوفەرمانی دەسگیرکردنەشم بەنوسراوی ڕەسمی لایەوە بەخۆشحاڵیەوە لەجاممگرتوە و لەسەردیواری ماڵەوە هەڵمواسیوە.

سەرحەد قادر ئەوەشی ئاشکراکردووە، حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو بگەڕیتەوە کەرکوک و ناوچەکانی دیکە ئەگەر ڕیفراندۆم بکرایە یاخود نا حکومەت دەگەڕایەوە ئەوناوچانە، بەڵام ڕەنگە بیانۆی ڕیفڕاندۆم کاتەی پێش خستبێت.


2019-09-11
زیاتر...