حه‌وت به‌رپرسی باڵای گۆران ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه
ئاژانسی نها..
به‌هۆی گه‌نده‌ڵی سیاسیی و ئیداری بزوتنه‌وه‌كه حه‌وت به‌رپرسی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریانداوه ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی نها ئه‌و حه‌وت به‌رپرسه له كاری ئیداری و سیاسیی بزوتنه‌وه‌كه نارازین و ده‌ڵێن، گۆڕان گؤڕانی سه‌رده‌می نه‌وشیران مسته‌فا نییه و له رێره‌وی خۆی لایداوه.
هاوكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نها په‌یوه‌ندی كرد به به‌رپرسێكی باڵای گۆڕانه‌وه و كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت و وتی، ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌مان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی ده‌ستیان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین به‌رپرس و ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و حزبه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وی خۆیان له بزوتنه‌وه‌كه راگه‌یاندوو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، كه گۆڕان له‌سه‌ر سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی لایداوه.
|