میسی بەرامبەر ئۆساسۆنا یاری ناکات
لیۆنێل میسی لە پێکانەکەى چاکنەبۆتەوەو بۆ یارییەکەى ئۆساسۆناش ناتوانێت یاریی بکات.
تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە رێگەى بە میسی نەدا لەگەڵ شاندی یانەکەى بەرەو ئۆساسۆنا گەشت بکات.
میسی لە راهێنانەکانی بەرشەلۆنە توشی پێکان بوەو لە دوو یاریی سەرەتاى خولی ئیسپانیا بێ بەش بوو.
ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد کە میسی هێشتا لە پێکانەکەى چاکنە بۆتەوەو ئامانجیان ئەوەیە بۆ یارییەکەى ڤالانسیا بیگەرێننەوە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت میسی بەهۆی سەرهەڵدانەوەى پێکانەکەیەوە لانی کەم مانگێکی تر دووردەکەوێتەوە.
|