وەرزش

میسی جارێكی دیكه‌ له‌ راهێنانه‌كانی بێبه‌شبووه‌


لیۆنێل میسى جارێکى تر لە ڕاهێنانەکانى بەرشەلۆنە بێبەش بووە و پێش یارییەکە ڕیاڵ بیتیس پێکانەکەى خراپبووەتەوە.

یانەى بەرشەلۆنە ئامادەکارییەکانى بۆ یارییەکەى ئۆساسۆنا لە هەفتەى سێیەمى خولى ئیسپانیا دەستپێکرد و لیۆنێل میسى کاپتنى یانە کەتەلۆنیەکە لە ڕاهێنانەکان بێبەشبووە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، میسى بەهۆى خراپبوونى پێکانەکەى پێش یارییەکەى بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس، کە بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە، نەیتوانیوە بەشدارى ڕاهێنانەکان بکات.

ئاماژەى بەوەش کردووە، کارلیس پێرێز و ئەنسۆ فاتى، کە لە بەرامبەر بیتیسدا ئاستێکى بەرزیان پێشکەش کرد، ئامادەى ڕاهێنانەکان بوون و هیرۆکى ئابى و فیران سارسانیداس و هەردوو گۆڵچى ئیناکى بینا و ئەرناو تیناسیش بەشدارى ڕاهێنانەکانیان کردووە.
2019-08-26
زیاتر...