وەرزش

دوای دوو کاتژمێر کۆبوونەوە بەرشەلۆنە بڕیارە گەورەکەی دا


پاش دوو کاتژمێر کۆبونەوە، ئیدارەى بەرشەلۆنە بریاریدا لەم هەفتەیەدا دواین گرێبەستی خۆی پێشکەشی یانەى پاریس سانجێرمان بکات بۆ کڕینی نەیمار.

ئیدارەى بەرشەلۆنە دواین کۆبونەوەى خۆی ئەنجامدا و هەریەک لە بارتۆمیۆ و بۆرداس و ئەبیدال و ئۆسکار تیایدا بەشدار بون.

مەبەستی کۆبونەوەکە ئامادەکردنی گرێبەستێک بوە بۆ کرینی نەیمار و بریارە لەم هەفتەیەدا پێشکەشی پاریس سانجێرمانی بکەن.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئەمە دواین گرێبەستە کە یانەى بەرشەلۆنە پێشکەشی پاریسی دەکات و گەر سەرکەوتوو نەبون لەکرینی نەیمار دەکشێنەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە گرێبەستەکەى ئەمجارەى بەرشەلۆنە بەهێزەو ئەگەری رەتکردنەوەى لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە کەمە.
2019-08-20
زیاتر...