ئایدن مه‌عروف: هیچ گرفتێك له رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتیدا نییه
ئاژانسی نها..
ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم رایگه‌یاند، هیچ گرفتێك له رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتیدا نییه و كاره‌كانی حكومه‌تیش به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم به‌ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، ئه‌و قسانه‌ی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی ده‌كرێت كه گوایه به‌هۆی رێككه‌وتنه‌كه‌وه كاره‌كانی حكومه‌تی نوێ به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ناچێت دووره له راستییه‌وه و كاره‌كانی حكومه‌ت باش ده‌ڕوات و هه‌ركه‌سه و كاری خۆی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاری وه‌زیره‌كان دیاره و هه‌ركه‌سه و به‌پێی ئه‌و سنوره‌ی كه هه‌یه‌تی كاری خۆی ده‌كات و تا ئێستاش كاره‌كانی كابینه‌ی نوێ به‌بێ گرفت و كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
|