کەچەپ یەکێکە لەو خواردنانەی زیاتر لەگەڵ خواردنە خێراکان و ئەوانەی سوردەکرێنەوە تێکەڵدەکرێت، کە تامێکی خۆش بە خواردنەکە دەدات بەڵام ئەم جۆرە خواردنە بۆ تەندروستیی منداڵ زیانی هەیە.
ماڵپەڕی سیحەتی نوسیوویەتی، هەندێک لە خۆراکەکان وەک هەمبەرگر و پەتاتەی سورەوەکراو و پیتزا و چەند خۆراکێکی تر بە مەبەستی خۆشکردنی تامەکەی کەچەپی بۆ بەکاردێت، منداڵانیش بە ڕاددەیەکی زۆر حەز بەو جۆرە ماددە خۆراکییە دەکەن، بەڵام زیانی بۆ تەندروستیی منداڵ هەیە.
- لە پێکهاتەی کەچەپدا بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، ئەو بڕە شەکرە بۆ جەستەی منداڵ زۆرە و زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێنیاندا.
- منداڵ بۆ هەموو ژەمێک کەچەپ بخوات تووشی ئالودەبوون بەو جۆرە ماددە خۆراکییە دەبێت کە مەترسیدارە، باشترە بە بڕی کەم و ناوبەناو کەچەپ بکرێت بە خۆراکەکانیانەوە.
- بڕێکی زۆر لە ماددەی فرەکتۆز و زەیتی گەنمەشامی تێدایە، کە منداڵ تووشی نەخۆشیی شەکرە و قەڵەوی دەکات.
- کەچەپ یەکێکە لەو ماددە خۆراکییانەی کە ماددەی پارێزی تێدایە، کە بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەریی لەسەر تەندروستی بەجێدەهێڵێت، جگە لەوەش ماددەی فیلینینی ئۆکسێنراوی تێدایە و مەترسیی تەندروستیی لێ دەکەوێتەوە.
- کەچەپ دەبێتەهۆی ئاوسان و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە ئەویش بەهۆی بوونی ماددەی ئەسید لە پێکهاتەیدا، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ماددەیەکی خۆراکیی بەسوودی تێدا نییە، وەک پڕۆتین و ڕیشاڵەکان.