هەواڵ

كاتی سه‌ردانیكردنی زیندانیان له‌ جه‌ژندا راگه‌یاندرا

ئاژانسی نها...

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەربارەى کاتى سەردانیکردنى کەسوکارەکانیان بۆلاى راگیراوان رایگەیاند، رۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، كە دەكاتە یەكشەمەی داهاتوو  سەردانیكردنی راگیراوان رێگاپێدراو نیە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن.

خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر سەبارەت بە سەردانیكردنی راگیراون لە لایەن كەسوكاریانەوە رایگەیاند، رۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، كە دەكاتە یەكشەمەی داهاتوو 11ی ئابی 2019، سەردانیكردنی راگیراوان رێگاپێدراو نییە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رۆژی دووەمی جەژن  تایبەتە بە ئافرەتان و هەروەها رۆژی سێیەمیش پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان بكەن.
2019-08-09
زیاتر...