هەواڵ

حکومەتی هەرێم لەسەر گەڕاندنەوەی موچەی ١٣ هەزار خاوەنپێداویستی روونکردنەوە دەدات

ئاژانسی نها....

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گەڕانددنەوەی موچەی ١٣ هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەندێک کەناڵی راگەیاندن بابەتی گەڕاندنەوی موچەی ئەو خاوەنپێداویستیانەیەان کردووەتە دەستکەوتی حزبی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە هیچ پەیوەندێیەکی بە حزبەوە نییە و ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە ٤ی ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی ٢٠١٩/٨/٧ بڕیاری لە سەر دراوە.

دەقی رونکردنەوەکە..

ھەندێ کەنالی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی ١٣ ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەتیان خستۆتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حزبێکە.

لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە ٤ی ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی ٢٠١٩/٨/٧ بڕیاری لە سەر دراوە.

حکومەتی ھەرێم مولکی ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستانە و ھەر بریارێکیش لە لایەن حکومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بە بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاوڵاتیان دەکەن. ھەروەک بەرێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە پێشەکیی ھێلەگشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە.

ھیوادارین دەزگاکانی راگەیاندنی حیزبەکانی بەشداربووی ناو حکومەت ڕەچاوی ئەم بنەمایە بکەن.

جوتیار عادل
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019-08-09
زیاتر...