هەواڵ

فازڵ میرانی: لە ریفراندۆم پەشیمان نین

ئاژانسی نها..

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، هەرگیز لە ریفراندۆم پەشیمان نین و ئێمه‌ هه‌نگاوێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی پێوستمان ناوە.

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانی به‌شداربوون له‌ رێوڕه‌سمێكی یه‌كێتی لاوانی كوردستان، رایگەیاند، هەرگیز لە ریفراندۆم پەشیمان نین و ئێمه‌ هه‌نگاوێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی پێوستمان نا و ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و وه‌كاله‌تنامه‌یه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی پێیه‌ و وه‌ك قه‌زیه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ریفراندۆم تەنیا بیرۆکەی پارتی و بارزانی نەبووە، بەڵکو بیرۆکەی هەموو لایەن و پێکهاتەکان بووە و ئۆپۆزسیۆنیش دەنگی بە ریفراندۆم داوە.

2019-08-09
زیاتر...