هەواڵ

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ٩٨ خێزان قەرەبوو دەکرێنەوە

ئاژانسی نها..

لەسەر بڕیاری بافڵ تاڵەبانی قەرەبووی بەشێك لە خێزانە زیانلێكەوتووەكانی قەزای خورماتوو دەكرێتەوە.

لەسەر داوای مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی و بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی و وەك هەنگاوێكی سەرەتایی، 98 خێزانی قەزای خورماتوو قەرەبووكرانەوە كە لە دوای پڕۆسەی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی زیان بەر خانوو و ماڵەكانیان كەوتبوو.

بەپێی راگەیەندراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قەرەبووەكە لەسەر بڕیاری بافڵ تاڵەبانی بووە و بەشێك لە خێزانە زەرەرمەندەكانی ناوچەكەی گرتووەتەوە و بڕیارە كاری باشتر و جددیتر بۆ ناوچەكە بكرێت.
2019-08-09
زیاتر...