هەواڵ

قادر ره‌زگه‌یی: خواستی گشتی هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی

ئاژانسی نها..

كادیرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا خواستێكی گشتیی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

قادر ره‌زگه‌یی كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، له‌ ئێستادا مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی ره‌شنوسێكی ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرس به‌ سه‌رجه‌م جومگه‌كانی یه‌كێتی بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش راوێژ به‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای راپرسی و ئاماده‌كارییه‌كان كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ و دیاریكردنی رۆژێك ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی.

قادر ڕه‌زگه‌یی ئاشكراشیكرد، پێش كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌به‌سترێت و هیچ كه‌سێك له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیی و ریكخستنه‌كان لاری نییه‌ له‌وه‌ی كۆنگره‌ نه‌به‌سترێت.
2019-08-08
زیاتر...