ئێستا.. حكومهتی ههرێم پشووی جهژنی راگهیاند
ئاژانسی نها..
لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، بەوبۆنەیەشەوە چوار رۆژ پشوو رادەگەیێنێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت و عێراق وجیهان بەگشتی دەکەین. و بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی رادەگەینێت لە رۆژی یەکشەمەوە ڕێکەوتی 11-8-2019 تاوەکو رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی 15-8-2019 لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جوتیار عادل
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
|