بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 100 پۆستی دیكه وه‌رده‌گرێت
ئاژانسی نها..
به‌پێی ڕێككه‌وتنی گۆڕان و پارتی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له خوار وه‌زیره‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 100 پۆستی دیكه وه‌رده‌گرێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه له وه‌رگرتنی چوار وه‌زاره‌ت و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و چوار بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی- په‌روه‌رده- كاره‌با- ناوخۆ) ئه‌میندری گشتی وه‌زارتی پێشمه‌رگه و 24 راوێژكار و 24 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و سێ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه جگه له چه‌ند پۆستێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نها دابه‌شكرنی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی به‌ده‌ستهاتووی ئه‌و حزبه ده‌بیت له پارێزگاكان و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه.
|