دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان شكستده‌هێنێت
ئاژانسی نها..
دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان شكستده‌هێنێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی نها كه‌وتووه، چه‌ند جارێك نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی گفتوگۆیان له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو بۆ كاری پێكه‌وه‌یی كردووه.
هه‌رچی فراكسیۆنى یه‌كگرتوویه رایگه‌یاندووه، ئه‌وان به‌شێوازی تایبه‌تی خۆیان ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن، به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌رله‌مانیان به‌توندڕه‌و وه‌سفكردووه، نه‌وه‌ی نوێش له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه سیاسه‌ته‌كه‌ی ئێمه جیاوازه له لایه‌نه‌كانی دیكه.
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به حه‌وت كورسی و نه‌وه‌ی نوێ به هه‌شت كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامی به پێنج كورسی و حزبی شیوعی به كورسییه‌ك، بوونه ئۆپۆزسیۆن، بڕیاریش بوو به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ كاری پێكه‌وه‌ی دروستبكه‌ن، به‌ڵام شكستیهێنا.
|