وەرزش

مانچستەر سیتی بۆندێکی دیکەی بایرن میونشنی لەسەر لیروی سانی رەتکردەوە


جارێکی دیکە یانەى مانچستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی بایرن میونشنی بۆ کرینی سانی رەتکردەوە.

پاش رۆیشتنی رۆبن و ریبیری لە یانەى بایرن میونشن، ئیدارەى ئەو یانە ئەڵمانیە دەیەوێت لیروی سانی یاریزانی مانچستەر سیتی بۆ جێگەکەیان بکرێت.

بایرن میونشن گرێبەستێکی 90 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی مانچستەر سیتی کردوە بەڵام ئیدارەى یانە ئینگلیزیەکە رەتیانکردۆتەوە.

هۆکاری رەتکردنەوەى گرێبەستەکەش بۆ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی دەگەرێتەوەو پێیوایە ئەو یاریزانە لە وەرزی نوێدا سودی بۆ یانەکە دەبێت.
2019-07-23
زیاتر...