مەسرور بارزانی: ئەوەی پێویست بوو وتمان
ئاژانسی ن‌ھا...
لەدوا کۆبوونەوەی لەگەڵ سێ ژەرۆکایەتییەکەی حکومەتی عێراق مەسرور بارزانی رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت لەكۆبونەوەكانی ئەمڕۆمان لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق خستمانه‌ڕوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند، دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌ت بڕیارمان دا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
وتیشی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبووینه‌وه و تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت له لایه‌ن شاندی هه‌رێمه‌وه خستمانه‌ڕوو.
|