هەواڵ

نھا وردەکاریی کۆبونەوەی بەرھەم ساڵح و شاندکەی ھەرێم بڵاوده‌کاتەوە

ئاژانسی نھا...

ئەمڕۆ شاندێکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کردو لە کۆشکی سەلام لەلایەن بەرھەم ساڵحەوە سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیان لێکرا.

دوا بەدوای کۆبوونەوەکە نوسینگەی بەرھەم ساڵح ڕاگەیانداراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،  لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکكۆمار جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک کۆمار بڕوای تەواوی بەلێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەھەموو ھاووڵاتیان.

ھاوکات لای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی کرد بەخواستی حکومەتەکەی بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆیەکان بەپێی دەستوور، لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەھێزکردنی پەیوەندی برایانە.
2019-07-16
زیاتر...