هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی لەسەر تاوانێک چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد

ئاژانسی نها..

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند کە تۆمەتبارن بە کوشتنی کەسێک و چکی جۆری کلاشینکۆفیشیان لێگیراوە.

پۆلیسی سلێمانی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی رۆژی‌ ١٢ تەموزى ٢٠١٩ هاوڵاتی‌ (ت، م) لەگوندی‌ گۆمەزەلی‌ سەر بەناحیەی‌ بنگرد لەقەزای‌ دوکان بەفیشەک کوژرا دەستبەجێ مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دوکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری‌ ورد لەسەر تۆمەتباران کۆکرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی‌ ٢٠١٩/٧/١٥، تۆمەتبار (چ، ح، م) خۆی‌ ڕادەستی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ کرد، پاش ڕێکارە یاساییەکان تۆمەتبار ڕەوانەی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دوکان کراو لەهەمانکاتدا لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ دوکانەوە بەهاوکاریی پۆلیسی‌ قەزای‌ ڕانیە توانرا هەرسێ تۆمەتبار (ج، م،  ب - م،  ب، پ -  ص، م، س) دەستگیربکرێن.
2019-07-16
زیاتر...