سێ ئەندامی یەکێتی داوای پۆستی ئەندامی سەرکردایەتی دەکەن
ئاژانسی نها..
سێ ئەندامی یەکیتی داواکارییەک پێشکەشی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەکەن و داوای بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکەیان دەکەن.
بە پێی نوسراوێک کە دەست ئاژانسی نها کەوتووە هەریەکە لە ( مامۆستا محەمەد قەرەداغی و پۆڵا سیروان تاڵەبانی و چەتۆ ساڵح) داوای پۆستی ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی دەکەن و بە حەقی خۆیان دەزانن.
ئاماژە بەوەشدەکەن بەگوێرەی ماددەی (٢٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراو لە کۆنگرەی سێیەمی حزبەکەیان ژمارەی ئەندامانی سەرکرایەتی دیاریکرا بە ٥٥ ئەندام دواتر ژمارەکە کەمیکرد بۆ ٥١ ئەندام، بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین بە گوێرەی دەنگە بەدەستهاتووەکانمان بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دیاریبکرێن.
لە کۆتایی نوسینەکەدا داوا لە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەکەن داواکرییەکەیان قبوڵ بکرێت و وەکو ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکەیان دیاریبکرێن.
دەقی نوسراوەکە:
|