هەواڵ

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ پرۆژه‌كانی له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌

ئاژانسی نها..

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن له‌ په‌رتوكێكدا به‌ناوی( كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م) تەواوی ئەو پرۆژانەی خستووەتەڕوو كە لەچوار ساڵی تەمەنی كابینەكەدا و ئەو كاتەی "دەرباز كۆسرەت ڕەسول" وەزیری ئاوەدانكردنەوە بووە، ئەنجامدراون.

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌ په‌رتوكه‌كه‌دا هاتووه‌، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا ( 2015-2019) بەبڕی نزیكەی 642 ملیار دینار، 338 پرۆژەی جۆراوجۆری لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە

له‌و خشته‌یه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لەماوەی چوار ساڵدا، 3 رێگای دوساید، 3 رێگای سەرەكی یەك ساید، 6 پردو 1 تونێل جێبەجێكراون.

هاوكات 16 پرۆژەی نیشتەجێبون كە 1570 یەكەی لەخۆگرتوە جێبەجێكراون و 94 رێگای گوند جێبەجێكروان و 92 رێگاو بان، چاككراونەتەوە، هەر بەپێی خشتەكە، لەو ماوەیەدا، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەونیشتەجێكردن، 18 پرۆژەی بیناسازی دروستكردوەو 88 پرۆژەی جۆراوجۆریشی جێبەجێكردوە.

له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ ساڵی 2013 دواتر له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ رۆژی 19ی حوزەیرانی 2014، دەرباز كۆسرەت ڕەسول، وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوو.



2019-07-15
زیاتر...