هەواڵ

رۆژنامه‌نوسێك: ناكرێت به‌بێ رای پێكهاته‌كانی كه‌ركوك پارێزگار دابنرێت

ئاژانسی نها..

سه‌باره‌ت به‌ دانانی پارێزگاریی كه‌ركوك و رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی رۆژنامه‌نوسێك ده‌ڵێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌وانه‌یه‌ كێشه‌ له‌نێوان كورد و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك دروستبكان بۆیه‌ باشتره‌ پرسیان پێبكرێت.

ئه‌حمه‌د ره‌ئوف نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد به‌بێ پرسكردن به‌ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامێكی باشی نابێت، بۆیه‌ ده‌بوو پرسیان پێكرابایه‌ و ئێستاش بۆ پرسكردن دره‌نگ نییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێكهاته‌كانی كه‌ركوك دژایه‌تی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پارێزگارێك بێت هاوشێوه‌ی راكان جبوری مامه‌ڵه‌ بكات.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی 11ی ته‌موز یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دانانی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار رێككه‌وتن وه‌ك كاندید بۆ پارێزگاری كه‌ركوك و دوا به‌دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كاردانه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی لێكه‌ته‌وه‌.
2019-07-15
زیاتر...