پارێزگاری سلێمانی وه‌ڵامی غالب محه‌مه‌دی دایه‌وه
ئاژانسی نها..
پارێزگاری سلێمانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی غالب محه‌مه‌دی ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ده‌ردانی سوته‌مه‌نی له پارێزگای سلێمانی و رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك ئامار و داتایی ده‌وێت ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی به مه‌رجێك بۆ موزایده‌ی سیاسیی به‌كاری نه‌هێنێت.
هه‌فاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ته‌موزی 2019 له سیمینارێكدا وه‌ڵامی غالب مخه‌مه‌دی دایه‌وه و رایگه‌یاند، یه‌ك لیتر سوته‌مه‌نی به‌هه‌ده‌ر نه‌دراوه ده‌بێت سوپاس بكرێین، نه‌ك سوكایه‌تی و ته‌شهیرمان پێبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ بڕه نه‌وتێك بۆ ئاواره‌كان نه‌هاتووه و زستانی ئه‌وساڵ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆمان نه‌وتمان بۆ كریوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، قسه‌كانی غالب محه‌مه‌د رای خۆیه‌تی و په‌یوه‌ندی به فراكسیۆنه‌كه‌یی و هێزه كوردییه‌كانه‌وه نییه، چونكه جگه له‌و هیچ كه‌سێكی دیكه قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه.
|