ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدرێت
ئاژانسی نها..
بڕیارە ئەمڕۆ کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم یەکەمین کۆبوونەوەى یاسایی خۆی ئەنجامبدات.
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ دووشەممەدا وەزیرەکانى کابینەی نوێی حکومەت و کابینەکەى پێشووش ئامادە دەبن و تیایدا بەرنامە و کار و پڕۆژە تەواو نەکراوەکان رادەستى وەزیرە نوێیەکان دەکرێت و وەزیرەکانى پێشوو ماڵئاوایی دەکەن.
بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکە هەر ئەمڕۆ وەزیرە نوێیەکان دەستبەکاردەبن و مەسرور بارزانیش بەرنامەى کارى حکومەتەکەى بۆ ساڵانى داهاتوو ئاڕاستەى وەزیرەکانى دەکات بۆ کارکردن لەسەرى.
رۆژی ١٠ی تەموزی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان متمانەی بەخشییە کابینەی نوێی حکومەت و وەزیرەکانی کابینەی نوێ سوێندی یاساییان خوارد
|