قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكردن له كوردستان وابمێنێت، ره‌نگه زوو پیربم
ئاژانسی نها..
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی خۆی له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه به پیری بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكردن له كوردستان وابمێنێت، ره‌نگه زوو پیر بێت.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له ۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی، من به‌پیری.. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكردن له كوردستان وابمێنێت له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چێت تا وام لێبێت.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی قباد تاڵه‌بانی له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له ئەپڵیكەیشنی Face app كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەڕادەیەكی زۆر بەكاردەهێنرێت بەتایبەت لەناو ئەكتەر و كەسە ناودارەكان كە وێنەی خۆیان بڵاودەكەنەوە گوایە لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەو شێوەیە دەرەكەون.
|