هەواڵ

فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا

ئاژانسی نها..

دوای سوتانی کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە هەولێر، بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا.

هۆگر عەزیز  وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی نهای ڕاگەیاند، بە بڕیاری بەرێوبەری پۆلیسی هەولێر فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکراوە و لە سەر سکاڵای بەرێوبەری کتێبخانەی وەفایی بووە.

ئەوەشلەکاتێکدایە بەرەبەیانى ئەمڕۆ کتێبخانەى ماڵى وەفایی لەهەولێر سوتێنرا و فەرهاد پیرباڵیش گرتەیەکى ڤیدیۆیی سوتانى کتێبخانەکەى بڵاوکردووەتەوە و بەپێی وتەکانی، ئەو ئاگرى لە کتێبخانەکە بەرداوە.


ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى ئاگرەکەوە زەرەر و زیانێکى زۆر بە کتێبخانەکە گەیشتووە بە وتەى خۆى هیچ شتێکى بە ساغى تێدا نەماوە کە لە ساڵى ٢٠١٠ەوە بنیاتیانناوە.
2019-07-14
زیاتر...