هەواڵ

مەسرور بارزانی: کاری لەپێشینەم باشکردنی پەیوەندیەکانە لەگەڵ بەغدا نەک سەربەخۆیی

ئاژانسی نھا...

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەم باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەبێت، نەک سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان و پێویستە خەونی سەربەخۆیی وەلابنرێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاری سەرەکی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوەیە بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا و باشترکردنیەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە خەونی سەربەخۆیی وەلابنرێت، ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان کە لە ڕابردوودا کرا کاردانەوەی ڕووداوەکانی ناوچەکە بوو.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، ھەلی گەورە لەبەردەماندایە کە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا باش بکەین کە بۆ ھەردوولا سودیی ھەبێت، بەکاری ھاوبەش دەتوانین بەرھەمھێنانی نەوت زیادبکەین و ناوچەکە لە قەیرانی دارایی بپارێزین.
2019-07-11
زیاتر...