هەواڵ

رێواس فایەق بوو بە سەرۆکی پەرلەمان

ئاژانسی نها..

پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار رێواس فایەقی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژارد.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا هەریەک لە پەرلەمانتاران رێواس فایەق لە فراکسیۆنی یەکێتی و شادی نەوزاد لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردبوو.

لەدوای دەنگدانی پەرلەمانتاران رێواس فایەق ٧٢ دەنگ و شادی نەوزاد ١٦ دەنگیان بەدەستهێنا، بەمەش رێواس فایەق بە زۆرینە دەنگ بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.





2019-07-11
زیاتر...