سبه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ كۆده‌بێته‌وه
ئاژانسی نها..
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌به‌ستی پێدانی كارنامه كۆببێته‌وه.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه 11ی ته‌موزی 2019 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکوومەت بەسەرجەم وەزیرەکان دەدرێت و بەرنامەی کاری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دادەڕێژرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان لێژنەیەکی تایبەت بۆ ئاڵووگۆڕکردنی وەزارەتەکان لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێندراوە و دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە سەرپەشتی یەکەمین ئاڵوگۆڕی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن، تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ته‌موزی 2019ه دوای نۆ مانگ و 13 رۆژ له هه‌ڵبژاردن كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكهێندراو له‌لایه‌ن په‌رله‌ماوه متمانه‌ی وه‌رگرت.
|