لاهور شێخ جەنگی: قبوڵی ناکەین چوار ساڵی داهاتوو زۆنی سەوز پشتگوێ بخرێت
ئاژانسی نها..
بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری زانیاریی رایگەیاند، قبووڵی ناكەین چوار ساڵی داهاتوو وەكو چوار ساڵی ڕابردوو، زۆنی سەوز پشتگوێ بخرێت و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی باڵا پێکدەهێنین.
لاهور شێخ جەنگى بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری زانیاریی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى ئاژانس رایگەیاند، لیژنەیەكی باڵا پێك دەهێنين بۆ چاودێریكردنی دۆخەكە و ئەمجارە دەبێت ئیمكانیات بگەڕێنرێتەوە بۆ زۆنی سەوز، هەندێك دەسەڵاتی پێویست بگەڕێتەوە بۆ زۆنی سەوز بۆ ئەوەی كاروچالاكی و داواكاریی هاوڵاتییان هەمووی نەگەڕێتەوە هەولێر و مامهڵهکانیان دوا بخرێت، بەڵكو ئاسانتر بتوانن ئیشوكارە ئیدارییەكانیان ڕایی بكرێت.
لاهور شێخ جەنگى سەبارەت بە پۆستى پارێزگارى کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، لەم یەك دوو ڕۆژهی داهاتوو ئەو كاندیدەی هەردوولایان لەسەری ڕێككەوتووین، بە ڕەسمی دەناسێنرێت و هەنگاوەكان بۆ دانانی ئەو پارێزگارە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
|