هەواڵ

مه‌لا به‌ختیار داوای نه‌هێشتنی میلیشیا و هێزی چه‌كداری تایبه‌تی ده‌كات

ئاژانسی نها..

لە میانی پێشوازیكردنی لە كۆمەڵێك كادری یەكێتی لە پشدەر، مه‌لا به‌ختیار داوا دەكات میلیشیا و هێزی چەكداری تایبەتی لە كوردستان نەمێنێت.
 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مەلا بەختیار، پێشوازیكرد له‌ كۆمه‌ڵێك كادیری یه‌كێتی له‌ پشده‌ر و رایگه‌یاند، یاسا لەكوردستاندا سەروەربێ‌‌ و میللیشیا و هێزی چەكداری تایبەتی لە كوردستاندا نەمێنێت، بەڵكو هێزێكی یەكگرتوی پێشمەرگە، پۆلیس، ئاسایشمان هەبێت‌ و هێزێكی یەكگرتوی هەموو داموودەزگاكانی ئاسایشمان هەبێت، ئەمەش ئەرك یەكەمە‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەركی دووەم، ئەركی گۆڕینی سیستەمەكەیە، چونكە سیستەمی حوكمڕانی ئێستا، ئیتر پێویستی بەگۆڕانكارییە و پێویستی بەوەیە ئەو سیستەمەی كە لەهەشت كابینەكەی پێشووتر ئیشی كردوە، گۆڕانی بەسەردابێت‌ و بكرێت بەسیستەمێك كە لەكابینەی نۆیەم‌ و لەسەردەمی هەرە پێشكەوتووی ئێستای تەكنەلۆجیا‌و سەردەمی زانست‌ و زانیاریی‌ و سۆسیالمێدیا ئیشدەكات.

2019-07-09
زیاتر...