سودهكانی خۆشتن دوای وهرزشكردن
لەدوای راهێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی گشتی خۆشتن ئەرکی سەرەکی هەمووانە، بەڵام رەنگە هەندێک بەهۆی ماندووبوون و تەمبەڵیەوە دوایبخەن و دواتر خۆیان بشۆن، لەکاتێکدا باشترە راستەوخۆ خۆت بشۆیت.
سوودەکانی خۆشتنی دوای وەرزشکردن:
1-لەدوای وەرزشکردن جەستە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە و کونیلەکانی پێست دەگیرێت، کە ڕەنگە ببێتەهۆی هەوکردن و سوربوونەوە، لەهەمانکاتدا بۆنێکی ناخۆش دروستدەکات، هەربۆیە باشترە خاوێنبێتەوە.
2-لەدوای وەرزشکردن و سوتاندنی چەوری و کالۆریەکی باش، باشترە ئاوەکەت ساردبێت و زۆر گەرم نەبێت، بۆ ئەوەی پلەی گەرم جەستەت کە بەرزبووەتەوە هێواش هێواش هاوسەنگبێتەوە، جگەلەوەی دووبارە ئەو ئاوە ساردە هۆکارە بۆ توانەوەی چەوری لەشت و دابەزاندنی کێشت، بەڵام ئاوە گەرمەکە لەش خاودەکاتەوە.
3-لەلایەکی دیکەوە خۆشتنی دوای وەرزشکردن ماسولکەکان و جومگەکانت لە کرژبوون و ئازار رزگاردەکات، بەتایبەت ئەگەر راهێنانی زۆر قورس هەبێت.
|