هەواڵ

پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

ئاژانسی نها...

ئه‌مڕۆ بڕی 15 ملیار دیناری پاروی گه‌نمی جوتیاران له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ 9ی ته‌موزی 2019 بڕی 15 ملیار دینار گه‌یشتووته‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌رده‌وام ده‌بین یله‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ خه‌رجكردنی ته‌واویشایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ تا ئێستا بۆیان سه‌رفنه‌كراوه‌.
2019-07-09
زیاتر...