هەمەڕەنگ

گوێزی هیندی باوکی ڤیتامین


گوێزی هیندی یەکێک لەو میوانەیە کە هەڵگری جۆرەها ڤیتامینی بەسوود و مەوادی کانزایی بەهێزە، بەڵام سەرەڕای ئەم تایبەتمەندییانە لە لایەن هاووڵاتییانی کوردستانەوە، کەمتر کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

ئەم میوەیە زیاتر لە سریلانکا، تایلاند، هیندستان و ئەفریقا بەرهەم دێت و هاووڵاتییانی ئەم ناوچانە لەجیاتی ئاو، شیری گوێزی هیندی بۆ کوڵاندنی خواردنەکانیان بەکار دێنن، ئەوان پێیان وایە شیری گوێزی هیندی جەستە بەهێز دەکات.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی hiamag سوودەکانی خواردنی گوێزی هیندی و بەکارهێنانی بریتیە لە:

1-یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڵدان و چالاکی دەکات.

2-چارەسەرێکی باشی نەخۆشی رەبووە.

3-یارمەتیدەرە بۆ پێدانی بریقە بە پێست و گەشانەوەی، هاوکات شێدارکردنی و پاراستنی لە چرچولۆچی.

4-گوێزی هیندی دژە بەکتریا و میکرۆبە، یاریدەی زوو ساڕێژبوونی برینەکان دەدات.

5-یاریدەی زوو چاکبوونەوە لە ئەنفلۆنزا و هەوکردنی قورگ دەدات.

6-بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، ئەمەش یاریدەی بەهێزبوونی ئێسک و ددان دەدات و دەیپارێزێت.

7-گوێزی هیندی رۆڵی هەیە لە هێورکردنەوەی دەروونی و نەمانی دڵەڕاوکێ.

8-قژ دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات، هاوکات لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.

9-ئاو بە لەش دەبەخشێت و وزەی پێدەدات، رێگانادات جەستە شەکەت بێت و تووشی ژەهراوی بوون بێت.

10-رێگا لە زیادبوونی کۆلیسترۆڵی خوێن دەگرێت.

11-دژی میکرۆبی ریخۆڵەیە، دەوڵەمەندە بە ترشی لۆریک کە دژە ڤایرۆس و بەکتریایە.
2019-06-30
زیاتر...