نه‌خۆشی قه‌له‌قی
قه‌له‌قی یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوه و كار ده‌كاته سه‌ر مێشك، بیر و هه‌ست و هۆشی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش واده‌كات دوایی بخات له ئیش و كاری رۆژانه و گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌ی 21% ژنان و 12% پیاوان به ده‌ست كێشه‌ی قه‌له‌قییه‌وه ده‌ناڵێنن.
هۆكاره‌كانی قه‌له‌قی
1. كه‌شوهه‌وا : گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له كه‌شی ساردی زستان بۆ كه‌شی گه‌رمی هاوین به‌رێژه‌ی %5 كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌رونی مرۆڤه‌كان درووست ده‌كات.
2. زۆربوونی ماده‌ی نیكۆتین له جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌گشتی كه به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌چێته ناو له‌شی مرۆڤ، هۆیه‌كی تری سه‌ره‌كی قه‌له‌قبوونی مرۆڤه.
3. كه‌مخه‌وی: ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مێشكی مرۆڤ تووشی هیلاكبوون ببێ، كه سه‌ره‌نجام بێزاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، تا كه‌متر بخه‌وین زۆرتر قه‌له‌ق ده‌بین.
4.كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن هۆكاری گه‌وره‌ی قه‌له‌قی مرۆڤ بۆ هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بوونی كێشه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازاردانی ده‌روونی مرۆڤ و قه‌له‌قبوون و ئاڵووده‌بوون پێیه‌وه.
|