كولەكە یەكێكە لەو ڕووەكانەی لە كۆنەوە مرۆڤ بۆ خواردن بەكاری هێناوە و زۆر سوودی تەندروستی هەیە و پێویستە لە خواردنی رۆژانەدا هەبێت.
سوودە تەندروستییەكانی كولەكە بریتین لهمانهی خوارهوه:-
1- گورچیلە چالاك دەكات، یەكێك لە سوودە گرنگەكانی كولەكە باشتركردنی كاری گورچیلەیە، خواردنی كولەكە رێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت و ڕێژەی ئەو پێكهاتانە كەم دەكاتەوە كە بەردی گورچیلە بەرهەم دەهێنن.
2- ئێسك پتەوتر دەكات، ئەم سەوزە نایابە هەندێك كانزای گرنگی تێدایە كە پێدوایستی ئێسك بۆ كانزاكان پڕ دەكەنەوە، ئەمەیش باشترین چارەسەرە بۆ كەمپتەوی ئێسك نەخۆشییەكانی ئێسك و پوكانەوەی ئێسك.
3- تەندروستی خانەكان باشتر دەكات، ناوەرۆكێكی گرنگی پێكهاتەی خۆراكی تێدایە وەكو ڤیتامین C، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجینی لەش دەدات پارێزگاری لە خانە و ماسوولكەكان دەكات.
4- سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، كولەكە دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینی سەوزەییە، بۆ بنیاتنانی ماسولكە، پێست، قژ ، نینۆكەكان گرنگە، جیا لەوە ئەم پرۆتینە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، یارمەتی چاكبوونەوەی شانەكان دەدات.
5- هەرس كردن باشتر دەكات، رێگە لە قەبزی و دروستبوونی گاز دەگرێت و چەندان سوودیش بە ڕیخۆڵە و گەدە دەگەیەنێت.
-6-دەكاتەوە و لە مەترسی و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ دوورتان دەخاتەوە.