تەندروستی

گرنگترین سوده‌ ته‌ندروستییه‌كانی ته‌ماته‌


پسپۆرانی جیهان لە چەندین لێکۆڵینەوەی جیادا ١٦ سودی تەماتەیان خستووەتە ڕوو کە ئەمانەن.

یەکەم: تەماتە دەبێتە هۆی لابردی زیپکەی ڕوخسار و شێدارکردنی: تەماتەیەک قاش بکە و بیخەرە سەر پێستی ڕوخسارت، کەمێک پەستان بخەرە سەر قاشە تەماتەکان تاوەکو پێستی ڕوخسارت ئاوی تەماتەکە هەڵدەمژێت و وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاوی پاک ڕوخسارت بشۆ ئەم کارە دووجار ڕۆژانە ئەنجام بدە.

دووەم: لە نەخۆشی شێرپەنجە دوورمان دەخاتەوە، بە تایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات.

سێیەم: یەکێکی تر لە سودەکانی تەماتە نەرمکردنی پێستە ئەویش لەڕێگای دروستکردنی ماسکێک لە سپێنەی هێلکە و تەماتە، پاش تێکەڵکردنی هەردووکیان ماسکەکە بخەرە سەر ڕوخسارت تا وشک دەبێتە و پاشان بە ئاوی پاک ڕوخسارت بشۆ.

چوارەم: مرۆڤ لە نەخۆشیەکانی دڵ ودەمار دەپارێزێت.

پێنجەم: بە خواردنی تەماتە روخسارت گەنجتر دەردەکەوێت ئەویش بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پرۆتینەکان تێیدا کە هەمیشە دەبنە هۆی نوێکردنەوەی خانەکان، هاوکات یارمەتیدەرە لە لابردنی زیپکەی سەر ڕەشی ڕوخسار بە تایبەت کاتێک لەگەڵ خواردنیدا تەماتەیەک قاش دەکەیت و دەیخەیتە سەر روخسارت.

شەشەم: پاکەرەوەیە بۆ خوێن.

حەوتەم: سودێکی تری تەماتە بریتییە لە پاراستی پێست لە تیشکەکانی سەرووەنەوشی کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە پێست و دروستکردنی چرچ و لۆچی لەسەر ڕوخسار، ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی ماسکی تەماتە لەسەر ڕوخسار.

هەشتەم: بۆ ئەو کەسانەی کێشەی قەبزییان هەیە، دەتوانن سوودی لێوەربگرن.

نۆیەم: تەماتە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاوساویی ژێر چاو و نەهێشتنی کیسی چاو کە دەبێتە هۆی خەواڵ و ماندودەرکەوتنی روخسار، ئەم سودەش کاتێک بەدەست دێت کە پارچەیەک تەماتە بخەیتە سەر چاوت تاوەکو ئاوساویی و کیسەکان لەناو دەبات.

دەیەم: ئەگەر تەماتە بە توێکڵەوە بخورێت، یارمەتیدەرێکە بۆ کۆئەندامی هەرس.

١١: یەکێتی تر لە سودەکات تەماتە تەندروستکردنی پێستی سەرە کە دەبێتە هۆی ئەوەی قژ بە شێوەیەکی تەندروست و بەهێز گەشە بکات.

١٢: تەماتە دەبێتە هۆی لابردنی کڕێشی سەر ئەویش کاتێک لەگەڵ ئاوی لیمۆدا تێکەڵی بکەیت و ماوەی ٣٠ خولەک بە قژتەوە بیهێڵیتەوە تاوەکو کڕێشەکە لەناو دەبات.

١٣: تەماتە یارمەتیدەرێکە بۆ گەدە و رێخۆڵەکان، تاوەکو بەباشی کار بکەن.

١٤: تەماتە مادە بێسوود و زیانبەخشەکان لە لەشی مڕۆڤ دوور دەخاتەوە.

١٥:سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشی رۆماتیزیم.

١٦: تەماتە پیربوون دوا دەخات.
2019-06-20
زیاتر...