هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید پەنا بۆ پارتی دەبات

ئۆژانسی نھا..

بەپێی چەند زانیارییەک کە دەست ئاژانسی نھا کەوتووە، شاسوار عەبدولواحید بۆ دوورخستنەوەی ئەو پەرلەمانتارانەی دژی وەستاونەوە لە پەرلەمانی کوردستان پەنا بۆ پارتی دەبات.

سەرچاوەیەکیش لەناو پارتی زانیارییەکانی بۆ  ئاژانسی نھا  پشتڕاستکردەوە و  ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید داوای لە پارتی کردووە ئەگەر بێت و پارتی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی دژی وەستاونەوە لە پەرلەمان دوریان بخاتەوە، ئەوا لە چوارساڵی داھاتوودا بۆ بەرژەوەندیەکانی پارتی کار دەکات.

شەوی ڕابردووەش ڕابوون مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداو  ئەوەی درکاند و ڕایگەیاند، کە دەنگۆیەکی وا ھەیە کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوەیەکی لەو شێوەی لە سەرکردایەتی پارتی کردبێت.

ئەو داوایەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکاتێکدایە، کێشە ناوخۆییەکانی نەوەی نوێ تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات و لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەرپرس و ئەندامانی ئەو جوڵانەوەیە دەستیان لە نەوەی نوێ کێشایەوە.
2019-06-18
زیاتر...