هەواڵ

وته‌بێژی یه‌كێتی له‌سه‌ر قسه‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئاژانسی نها..

وتەبێژی یەكێتی روونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند، لێدوانەكانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی گوزارشت لەهەڵوێستی یه‌كێتی ناكات.

دەقی روونكردنەوەكەی وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 

بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو وتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراونەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێست و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات.
ئێمە سەرەڕای رێزی تایبەتیمان بۆ كاك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی كۆمان دەكاتەوە، ئێستایش بەپەرۆشەوە پێكەوە  هەنگاو بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەنێین و هەر دوێنێش لەمیانی كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەردوولاماندا، تەئكید لەسەر پێویستیی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام و هێورو دۆستانە كرایەوە، تا بتوانین پێكەوە بە یەكگرتوویی رووبەرووی مەترسییەكان ببینەوەو پەلە بكەین لە تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی رێككەوتنەكانی نێوانماندا.
دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە، كە تەنها لێدوان و وتەكانی وتەبێژی رەسمی یەكێتی گوزارشت لە ڕاو بۆچوون و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.


لەگەڵ رێزدا...

وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

18/6/2019
2019-06-18
زیاتر...