كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی چوار لەو خواردنەیان دیاریكردووە، كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە وەكو خواردنی هەندێك ژەمە خواردن و هەندێ لە خواردنەوەكان و ژەمی بەیانی.
ئەو خووانەش بەم شێوەیە دیاریكردووە:
خواردن و خواردنەوە زۆر گەرمەكان، ئەو كەسانەی خوویان بە خواردن و خواردنەوەی زۆر گەرم گرتووە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچكیان هەیە، بۆیە پزیشكان دەڵێن نابێت چای زۆر گەرم و خواردنێك لە سەرووی ٦٠ پلەی سەدییەوە بێت بخورێت .
قاوەی بەیانیان: لەكاتی پرۆسەی برژاندنی دەنكە قاوەكان ماددەی شێرپەنجەیی درووست دەبێت و لە جەستەدا كەڵەكە دەبێت ، لەبەر ئەوە رۆژانە خواردنەوەی دوو كوپ قاوە یان زیاتر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان بەڕیژەی ٤١% زیاد دەكات .
رۆژانە خواردنی گۆشتی سوور، خواردنی گۆشتی سوور بەشێوەیەكی بەردەوام بەتایبەت گۆشتی دەستكاریكراو ، بەڕێژەی ٤٣% مەترسی مردنی پێشوەختە زیاد دەكات لەوانەش مردن بەهۆی شێرپەنجە.
چالاكی شەوانە، كەمخەوی بەتایبەتی شەونخوونی و مانەوە تا درەنگانێكی شەو دەبێتە هۆی كەمدەردانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین ، كە بەرپرسە لە ڕێكوپێكی سرووشتی جەستەی مرۆڤ ، لەبەر ئەوە كەمی ئاستی ئەو هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی دەركەوتنی لووی مەترسیدار لە جەستەدا ، هەروەك كەمی ئەو هۆڕمۆنە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات.