هەمەڕەنگ

گرنگترین سوده‌كانی په‌ڵپینه‌


لە نوێترین توێژینەوەیەكی شارەزایاندا دەركەوتووە، په‌ڵپینه‌ كە زیاتر لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەرزی هاویندا دەڕوێ، توانایەكی زۆر بەهێزی هەیە بۆ پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لەناوبردنی شێرپەنجە.

سەرچاوە مێژوویییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو جۆرە رووەكە لە سەردەمانی زوو و لای چینییەكان گرنگییەكی تایبەتی هەبووە و بۆ داودەرمانی پزیشكی سوودی زۆری لێ وەرگیراوە.

پزیشكان دەڵێن، پەڵپینە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەوری لە خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێك دەخات و چەوری سیانید بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە.

كاریگەریی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر تواندنەوەی چەوری و سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەی مرۆڤ.

پەڵپینە دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە ژەهراوییەكان و تێكچووەكانی جەستە.

ئەو رووەكە بەشێوەیەكی سیحری ئەم سوودە گەورانە بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.

-رێگر دەبێ لە دروستبوونی هەوكرد لە كۆئەندامی هەرس و دروستبوونی برین.

-كرمی نێو جەستە دەخاتە دەرەوە.

-دیوارەكانی گەدە چالاك دەكاتەوە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سكچوونێكی بچووك.
– خوێنبەربوون دەوەستێنێت.

– سەرئێشە و ئازاری چاو لەناو دەبات.

پزیشكان رێنماییمان دەكەن كە دوای خوێندنەوەی ئەو زانیارییانە، ئەو رووەكە بكەن بە هاوڕێی هەمیشەیی خۆتان تا دوور بن لە تووشبوون بە شێرپەنجە و لە مەترسییەكانی زۆربوونی چەوریش رزگارتان ببێت.
2019-06-17
زیاتر...