هەواڵ

ئاژانسی نھا ناوی کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆستەکانی حکومەت ئاشکرا دەکات

ئاژانسی نھا..

ئاژانسی نھا ناوی کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆستەکانی حکومەتی نوێی ھەرێم ئاشکرادەکات و سەرجم کاندیدەکان بۆ پۆستەکان یەکلایی کراونەتەوە.

ناوی ئەو کاندیدانەی گۆڕان کە تا ئێستا یەکلایی بونەتەوە بەو شێوەیەیە.

بۆ جێگری سەۆکی ھەرێم مستەفای سەید قادر یەکلایی کراوەتەوە.
جەلال جەوھەر بۆ پۆستی یاردەدەری سەرۆکی حکومەت یەکلایی کراوەتەوە.
کوێستان محەمەد بۆ پۆستی وەزیری کارباری کۆمەڵایەتی یەکلایی کراوەتەوە.
برزۆ مەجید بۆ پۆسی وەزیری پیشەسازیی یەکلایی کراوەتەوە.
دانا عەبدولکەریم بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە یەکلایی کراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نھا پارتی ھێڵی ژوری لەسەر ھیچ کاندیدێکی گۆڕان دانەناوە و ئەمڕۆش مەسرور بارزانی سەرۆکی ڕاسپێردئاو بۆ پێکھێنانی کابئنەی نوێی ھەرێم سوپاسی گۆڕانی کرد، بەھۆی پابەندی بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە زیاتر لە ٢٦٠ ڕۆژ بەسەر ھەڵبژاردنەکانی پەرمانی کوردستاند تێپەڕدەبێت، بەڵام لە ئێستادا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت دەستیپێکردوە و ئەمڕۆش وەک یەکەم ھەنگاو شاندێکی پارتی سەردەنی یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیستی کرد.
2019-06-17
زیاتر...