هەواڵ

قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌

ئاژانسی نها...

قوباد تاڵەبانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەمریکا بە سەرپەرشتی ژەنەراڵ گریگۆری کرودەر کۆبووەوە و تیایدا تاوتوێی چۆنییەتیی ئەنجامدانی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەماهەنگی زیاتریان کرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا به‌ڕێز ستیڤ ڤەیگن کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بەشداربوو، باس لە شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان بە هەمان شێوەی کە لە شەڕی داعشدا هەماهەنگ بوون، لە داهاتووشدا بە هەماهەنگیی زیاترەوە پێکەوە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە چۆنیەتی چاکسازیکردن لە وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە كرا و تێیدا جێگری سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، کردەوە.
2019-06-17
زیاتر...