ئاژانسی نھا وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکات
ئاژانسی نھا...
ئەمڕۆ ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کرد و گفتوگۆیان لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا یەکێتی جەختی لەسەر ھەڵوێستەکانی پێشووی کردەوە و ڕایگەیاند، دەبێت چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچەکێشەلەسەرەکان ھاوتەریب بن لەگەڵ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم.
دوا بەدوای کۆبوونەوەکەش ھەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان ڕاگەیاند و جەختلەوەکرایەوە، کە ڕێککەوتنەکە وەکخۆی جێبەجێ دەکرێت.
ھاوکات ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی یەکەم جاری نییە بەشداریی لە حکومەت دەکات، لە ڕابردوودا بەشداریی کردووە و لەم کابینەیەش بەشداریی حکومەت دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ناو و سیڤی ھیچ کاندیدێک نەدراوە بە مەسرور بارزانی، لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ناوی کاندیدەکات بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، پێشکەشی شاندی پارتی و مەسرور بارزانی دەکرێت.
|