سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت
ئاژانسی نھا...
دابەشکردنی موچەی دەستە و وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم بەردەوەمە و سبەی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە ئاژانسی ھەواڵی نھای ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە ھەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ وئەنجومەنی ئاسایش و زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و بەڕەێوەبرایەتی گشتی ڕەگەزنامە موچە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی موچەی مانگی سێی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت تا کۆتایی ھاتنی سەرجەم وەزارەتەکان و کۆتا وەزارەتیش کە موچە وەردەگرێت خانەنشینی پێشمەرگەیە.
|