هەمەڕەنگ

زیانه‌كانی خه‌وتن له‌به‌ر سبلیت و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌

کاتێک لە هاویناندا پلەکانی گەرما زۆر بەرز دەبنەوە هیچ شتێکمان لەدەست نایەت جگە لەوەی بچینە بەر سپلیت، سەرەڕای ئەوەی سپلیت و ئامێرەکانی فێنک کردنەوە سوودێکی زۆریان هەیە و دەبنە هۆی فێنک کردنەوەمان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند زیانێکیان لە خۆ گرتووە.

زیانەکانی خەوتن لەبەر سپلێت و ئامێرەکانی فێنک کردنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر:

١- نەخۆشی و هیلاکی بەردەوام

چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو کەسانەی لە ژوورێکی ساردا کار دەکەن زیاتر چانسی ئەوەیان هەیە تووشی ماندووبوون و هیلاکی ببن بەبێ هیچ هۆکارێک. 

٢- ووشکبوونەوەی پێست

بەسەربردنی چەندین کاتژمێر لە ژوورێکی ساردکراو بە ئامێرەکانی فێنک کەرەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی شێداریی پێست. 

٣- کەمبوونەوەی توانای بەرگەگرتنی گەرما 

ئەو کەسانەی کە بەردەوام کاتەکانی خۆیان لەبەر ئامێرەکانی فێنککردنەوە بەسەر دەبن، دەکرێت توانای بەرگەگرتنی گەرمایان کەمتر ببێتەوە، چونکە لە کاتی چوونە دەرەوە فشار دەکەوێتە سەر جەستەیان، هەر بۆیە بە گەرما زیاتر ناڕەحەت دەبن. 

٤- زیادبوونی نەخۆشییەکان

ئامێرەکانی فێنک کەرەوە هەندێک جار دەبنە هۆی درووستبوونی چەند نەخۆشییەکی جیاواز و تێکدانی لێدانی دڵ، ئازاری ئەژنۆ و هەڵئاوسانی دەمارەکان.
2019-06-12
زیاتر...